گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سوپای پاسداران: ڤاكسینی بیانی كۆرۆنا وەرناگرین 

2020.12.25 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
سوپای پاسداران: ڤاكسینی بیانی كۆرۆنا وەرناگرین 

ناس کورد-

 

یاریدەدەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانی رایگەیاند، رێگە نادەن بە ئەندامانی سوپا و بەسیج ڤاكسینی بیانی لەخۆیان بدەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا محەمەد ڕەزا نەقدی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی "اعتماد" كە ناس بەدواداچوونی بۆ كردووە (25 كانونی یەكەم 2020) دەڵێت "لەبەر زۆری ئامۆژگاریی شارەزایان و ئەو گومانانەی لەبارەی ڤاكسینەكەوە هەن هەروەها ئەو تۆمارە خراپەی كۆمپانیا بیانییەكان هەیانە رێگە نادەین بە ئەندامانی سوپای پاسداران و هێزەكانی بەسیج كە ڤاكسینی كۆرۆنا بەكاربهێنن لەبەر میكانیزمی تایبەتی كاری ئەوان".

 

ئەوە لەکاتێکدایە، کۆمارى ئیسلامى ئێران چارەسەرکردنى کێشەى ناردنى پارەى راگەیاند بۆ کڕینى ڤاکسینى کۆرۆنا، دواى وەرگرتنى رەزامەندى ئەمریکا لەو بارەیەوە.  

 

بەپێی ئاژانسى ئیرناى ئێرانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، عەبدولناس هیمەتى پارێزگارى بانکى ناوەندى ئێران رایگەیاندووە، قەدەغەى ئەمریکى و پێویستى وەرگرتنى رەزامەندى ئۆفاک (نوسینگەى چاودێرى پشکى بیانى لە وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا) هۆکار بووە بۆ دواکەوتنى کڕینى ڤاکسین لە "کۆفاکس".  

  

وتیشى بەرەبەیانى پێنج شەممە رەزامەندیان وەرگرتووە بۆ ناردنى پارە لە یەکێک لە بانکەکان بەمەبەستى کڕینى ڤاکسین، بەدواداچوونى پێویست لەو بارەیەوە بەردەوامە و نەوەستاوە.  

  

لاى خۆیەوە، عەلى رەبیعى وتەبێژى حکومەتى ئێران رایگەیاند، مۆڵەتیان دەرکردووە بۆ گواستنەوەى پارەکە بە ئامانجى هاوردەکردنى ڤاکسین.  

  

باسى لەوەشکردووە، 200 ملیۆن یۆرۆیان تەرخانکردووە بۆ کڕینى ڤاکسین.