گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەرێم چاوەڕێى مووچەى مانگى پێنجە لە بەغدادەوە بێت بۆ ئەوەى مووچەى مانگى سێ دابەش بکات

2019.05.20 - 20:14
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم چاوەڕێى مووچەى مانگى پێنجە لە بەغدادەوە بێت بۆ ئەوەى مووچەى مانگى سێ دابەش بکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا سەرچاوەیەک لە وەزراەتى دارایی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەتى هەرێم مووچەى مانگى سێى فەرمانبەران پێش جەژن دابەش دەکات ئەوەش لە ئەگەرى ناردنى پارە لە بەغدادەوە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، بەغداد مووچەى مانگى پێنج دەنێرێت و مانگەکانى پێشووى ناردووە. . ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەى پابەندبوونى عێراق بە ناردنى مووچەى هەرێم، تایبەت بە ناس کورد-ى ڕاگەیاند: "عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی  فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق، ئەوەى ڕاگەیاندووە، كێشەكانی بەغداد و هەولێر نابنە ڕێگر لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان". . ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق وتیشی: "هیچ زانیارییەک نییە لەبارەى ناردنى مووچە پێش جەژن لەلایەن بەغدادوە، ئەگەر بەغداد پارەش بنێرێت ئەوا پارە مووچەى مانگی پێنج دەنێرێت، بەڵام لە هەرێم هێشتا مووچەى مانگی سێ دابەشنەکراوە". . بەغداد تا ئێستا پابەندە بە ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم وەک لە یاساى بودجەى عێراقدا جێگیرکراوە، تا ئێستا لە هەرێم مووچەى مانگى یەک و دووى ئەمساڵ دابەشکراوە بەڵام لە بەغدادەوە مووچەى چوار مانگى سەرەتاى ئەمساڵ ڕەوانەى هەرێم کراوە. . .