ناس کورد-
كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، ڤیتامین دی لەو چارەسەرانەیە كە دەتوانێت رێژەی مردنی توشبووانی كۆرۆنا بەرێژەیەكی بەرچاو كەم بكاتەوە بەپێی شارەزایانی زانستی خۆراك.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵەكە كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (25 كانونی یەكەم 2020) چەندین توێژینەوە ئەوەیان سەلماندووە دەكرا 9 / 10 مردووانی كۆرۆنا لە رێگای ڤیتامین دی ـ یەوە رزگار بكرێن.
كەناڵەكە لەزاری دكتۆر پیتەر ئۆزبۆرن لە سەنتەری ئۆریجینیز بۆ خۆراك لە ویلایەتی تەكساسی ئەمەریكاوە دەڵێت "خواردنی ڤیتامین دی رێگەیەكی ئاسانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنایە، هەموو پزیشكێكیش دەتوانێت رێژەی ئەم ڤیتامینە لەخوێندا دیاری بكات".