گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پێشبینى بۆ هاتنى شەپۆلێکى پێچەوانەى سەرماى زستان لەهەرێم

2020.12.25 - 14:37
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى بۆ هاتنى شەپۆلێکى پێچەوانەى سەرماى زستان لەهەرێم

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات لەچەند رۆژى داهاتوودا پلەى گەرما لەهەرێمى کوردستان روو لە بەرزبوونەوەى بەرچاو بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە لاپەڕەى کەشوهەواى هەرێمى کوردستان کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "لە رۆژی یەکشەمەوە ٢٧ی١٢ی٢٠٢٠ بەرزبوونەوە لە پلەکانی گەرما رووئەدات بەرێژەی ٤ تا ٨ پلەی سلیزی زیاتر، بە جۆرێک لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمدا پلەکانی گەرما نزیک ئەبنەوە لە ٢٠ پلەی سلیزی لەناوچەکانی باشوری ئیدارەی گەرمیان و ئەو ناوچانەی بەرزیان کەمترە لە ٣٠٠م لە ئاستی رووی دەریاوە بۆ زیاتر لە ٢٠ پلەی سلیزی".

 

باسى لەوەشکردووە، تا رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی ٣١ی١٢ی٢٠٢٠ ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەکانی گەرما بەردەوامی دەبێت.

 

بەپێی پێشبینى ئەو شارەزایە، سبەینێ شەممە ٢٦/١٢/٢٠٢٠ ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت و خێرای با ئاسای ئەبێت بە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵات بەخێرای ٦-١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ناوچە شاخاویی و سنوریەکان خێرای با ١٠-١٥ کیلۆمەتر ئەبێت لە کاتژمێرێکدا ، پلەکانی گەرما بەرێژەی ١-٢ پلەی سلیزی بەرزدەبنەوە و لەکاتەکانی شەودا بەنزمی دەمێنێتەوە.

 

No photo description available.