گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاوات عەلى ئازادکرا

2020.12.25 - 14:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئاوات عەلى ئازادکرا

ناس کورد-

ئاوات عەلى سەرۆکى دامەزراوەى میدیایی نالیا کەمێک لەمەوبەر ئازادکرا، دواى ئەوەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەکاتى گەڕانەوەیدا بۆ هەرێم لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵى "ئێن ئاڕ تى" سەر بە دامەزراوەکە لە هەواڵێکى بەپەلەدا بڵاویکردەوە کە ئاوات عەلى ئازادکراوە، بەبێ ئەوەى وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو.

 

تا ئێستا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان هیچ رونکردنەوەیەکیان لە بارەی دەستگیرکردن و ئازادکردنى ئاوات عەلى نەداوە.  

  

پێشتر رەحمان غەریب رێکخەرى سەنتەرى میترۆ رایگەیاندبوو، ئاوات عەلى کاتژمێر چوارى بەرەبەیان پەیوەندى پێوەکردووە و پێی راگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان لەکاتى گەیشتنى بە فڕۆکەخانەى هەولێر لەسەر بنەماى سکاڵایەک کە لەدژى تۆمارکراوە دەستگیریان کردووە.  

 

رەحمان غەریب باسى لەوەشکرد، رۆژنامەنوسان روبەڕووى کێشە دەبنەوە کاتێک لە رۆژانى هەینیدا دەستگیردەکرێن، لەبەرئەوەى دامەزراوە دادوەرییەکان تا رۆژى یەکشەممە پشوویانە و بۆ گرتنبەرى رێوشوێنى یاسایی لەو بارەیەوە دەبێت چاوەڕوان بن.   

  

بەوتەى سەرچاوەیەکى ئاگادار لە فڕۆکەخانە بۆ "ناس کورد" فەرمانى دەستگیرکردنى ئاوات عەلى لەلایەن دادگاى سلێمانى یەوە گشتێنراوە بەسەر دەروازە و فڕۆکەخانەکاندا پاڵپشت بە سێ سکالاى یاسایی دژى ئێن ئار تى.  

  

دەستگیرکردنى ئاوات عەلى دواى هەفتەیەک هات لە دەستپێکردنەوەى پەخشى کەناڵى ئێن ئاڕ تى، کە چەند هەفتەیەک بە بڕیارى وەزارەتى رۆشنبیرى داخرا.