گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هۆشدارى زانایان لەبارەى نەوەى نوێى کۆرۆنا ’’مردنى زیاتر’’

2020.12.25 - 12:18
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى زانایان لەبارەى نەوەى نوێى کۆرۆنا ’’مردنى زیاتر’’

ناس کورد-

 

زانايان هۆشدارى لە نەوە نوێیەكەى كۆرۆنا دەدەن و دەڵێن بەڕێژەيەكى مامناوەند بڵاودەبێتەوە، واتە بەڕێژەى 56% زياتر لە نەوەى يەكەم و رەنگە ببێتە هۆى زيادبونى ئامارى مردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی کەناڵى "سکاى نیوز" کە ناس کورد (25 كانونى یەکەمى 2020) بەدواداچوونى بۆ کردووە، زانايانى كۆلێژى لەندەنى پزيشكى لە لێكۆڵينەوەيەكدا بڵاويانكردوەتەوە، ئەو ڤايرۆسە گۆڕاوەى لە باشورى ڕۆژهەڵاتى بەريتانيا دەركەوت، لەوانەيە ساڵى داهاتوو ببێتە هۆى زيادبونى ژمارەى مردن و ئەوانەى پێويستيان بەوەيە ببرێنە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

 

ڕونيشكراوەتەوە، تا ئێستا ڕوون نييە كە نەوە نوێیەكە زياتر كوشندەيە ياخود نا، هانى ئەوە دەدەن كە ڤاكسينەكان بە شێوەيەكى خێراتر دابەش بكرێت بۆ ئەوەى هاوكاربن لە ڕێگەگرتن لە كەمكردنەوەى ژمارەى مردن.

 

لێكۆڵينەوەكە هۆشداريشى داوە لە كەرەنتينەى گشتى كە لە بەريتانيا سەپێنراوە و جەختلەوەكراوەتەوە كە ئەگەرى نييە ببێتە هۆى كەمكردنەوەى ژمارەى توشبوان ئەگەر خوێندنە سەرەتايى و ناوەندييەكان و زانكۆكان دانەخرێن، هەروەها لەوانەيە هەر سوككردنێكى ڕێوشوێنەكان ببێتە هۆى بڵاوبونەوەى گەورەى ڤايرۆسەكە.

 

زیاتر لە هەفتەیەکە جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە و ئەوەی دەزانرێت زۆر خێراترە لە بڵاوبوونەوەدا، زانایانی تەندروستیی ئەو وڵاتەش دەڵێن، دیار نییە دەرمان و ڤاکسینەکان وەڵامدانەوەیان بۆ ئەو جۆرەی کۆرۆنا دەبێت یاخود نا.