گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پەرلەمانتارێکى پارتى: عێراق 800 کەس لە هەرێم دامەزرێنێت

2020.12.25 - 09:31
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى پارتى: عێراق 800 کەس لە هەرێم دامەزرێنێت

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى پارتى رایگەیاند، عێراق 800 کەس لە هەرێم دادەمەزرێنێت، لە چوارچێوەى دامەزراندنى فەرمانبەر بۆ کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان جەمال لە لێدوانێکیدا بۆ بە ماڵپەڕی فەرمى حزبەکەى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند "كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق فەرمانبەر دادەمەزرێنێ، بە تایبەتی ساڵی نوێ پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق بەڕێوە دەچێت و كۆمسیۆن پێویستی بە فەرمانبەری هەمیشەیی هەیە بۆ هەموو پارێزگاكان".

 

وتیشى "پشكی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە و بڕیارە 800 كەس وەك فەرمانبەری كۆمسیۆن دابمەزرێن".

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، ەو فەرمانبەرانەی پێشتر بە گرێبەست بۆ كۆمسیۆن كاریان كردووە، دەكرێنە هەمیشەیی، بەڵام هەموو ناوەكانیان دەبرێتە بەغدا و دوای پێداچوونەوە، ئینجا دەكرێنە هەمیشەیی.