گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە نوری مالیکییەوە

نوری مالیکی: ئەگەر داوام لێبکرێت دەبمەوە بە سەرۆک وەزیران

2020.12.24 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
نوری مالیکی: ئەگەر داوام لێبکرێت دەبمەوە بە سەرۆک وەزیران

ناس کورد- 

نورى مالکى، سەرۆکى ئیئتلافى دەوڵەتى یاسا و سەرۆک وەزیرانى پێشوترى عێڕاق دەڵێت، ئەگەر بارودۆخ گونجاو بێت و داواى لێبکرێت ببێتە سەرۆک وەزیران ئەوا هیچ کێشەیەکى نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نورى مالکى (پێنجشەممە 24ى کانونى یەکەمى 2020) بە کەناڵى "العالم"ى ئێرانى وتووە، "ناتوانرێت پێشبینى هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام پێمان وایە ئەنجامەکانمان لە هەڵبژاردنى پێشوو باشتر دەبن."

 

سەبارەت بە پۆستى سەرۆک وەزیرانیش ڕونیکردووەتەوە، "چەندین جارى تریش وتوومە خواستى بونەوە بە سەرۆک وەزیرانم نییە، بەڵام ڕۆژێک لە هەڵگرتنى بەرپرسارێتى و خزمەتکردنى عێڕاقیەکان نەوەستاوم، ئەگەر پێویست بکات و بارودۆخ گونجاو بێت و داوام لێبکرێت ببمە سەرۆک وەزیران، ئەوا دەبم."

 

مالکى جەختیلەوەشکردوەتەوە، "هەوڵى بۆ نادەم، بەڵام ئەگەر بەرەو ڕووم بێت ئەوا پێشوازى لێدەکەم بۆ ئەوەى حزمەت بکەن نەک بۆ ئەوەى وەک سەرۆک وەزیران بژیم، وەک ئەوەى هەندێک کەس دەیانەوێت ببنە سەرۆک وەزیران بەهەر شێوەیەک بێت."