گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرێی غودە و شێرپەنجە

چ کاتێک گرێی غودە گومانی شێرپەنجەی لێدەکرێت؟

2020.12.24 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
چ کاتێک گرێی غودە گومانی شێرپەنجەی لێدەکرێت؟

ناس کورد-

د. داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ھەناوی و شەکرە و غودە ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی گومانی شێرپەنجە لە گرێی غودە بڵاوکردەوە و چەند نیشانە و ئەگەرێکی داناوە بۆ ئەو مەبەستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. داهات حەوێزی لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (پێنجشەممە 24ی کانوونی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە، لەم کاتانەدا گرێی غودە گومانی شێرپەنجەی لێدەکرێت:

 

- ئەگەر نەخۆشەکە تەمەنێکی کەمی هەبێت واتە منداڵ بێت

- ئەگەر نەخۆشەکە بەساڵاچوو بێت و تەمەنی سەرو ٦٠ ساڵ بێت

- ئەگەر گرێی غودەکە لەپڕ گەورە بێت و قەبارەکەی زۆر زیاد بکات

- یان ئەگەر نیشانەکانی زۆر بیت وەک( گران قوتدانی خواردن، دابەزینی کێش، هەناسە توندی و نووسانی دەنگ)

- ئەگەر نەخۆشەکە پێشتر تیشکی وەرگرتبێت بۆ غودە یاخود بۆ مل

- ئەگەر نەخۆشەکە خۆی یان لە خێزانەکەیدا پێشینەی شێرپەنجە هەبێت.

- ئەگەر لە سۆناری غودە گرێیەکە کلسی کردبێ یان خوێنی بەربوونی تیا بێت یان لیمفەگرێیکانی ئاوساو بێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە هەموو ئەو بارانەدا پێویستە بەزوویی پارچەیەک لە گرێیەکه وەرگیرێت و بنێردرێت بۆ پشکنینی شانەیی (واتە زەرعی بۆ بکرێت) بۆ دەستیشان کردنی شێرپەنجەی غودە و بڕیاردان لەسەر نەشتەرگەری و چارەسەری کیمیاوی."