گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاسای بودجەی هەڵبژاردن پەسەندکرا

سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پەسەند کرد

2020.12.24 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پەسەند کرد

ناس کورد-

د بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی کانوونی یەکەمی 2020، یاسای بودجەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانی پەسەندکردنی یاساکەدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند، پەسەندکردنی یاساکە دەستپێکێکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەرد و دادپەروەر.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەتوانێت ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.

 

پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمار پاش گەیشتنی یاساکە دێت بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، دوای ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر درابوو.