گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لەبارەی موچە

سەرۆکى پەرلەمان: موچەى فەرمانبەران هێڵى سورە

2020.12.24 - 20:01
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى پەرلەمان: موچەى فەرمانبەران هێڵى سورە

ناس کورد- 

سەرۆکى پەرلەمانى عێراق جەختلەوەدەکاتەوە، موچەى فەرمانبەران هێڵى سورە و پێشى وایە فەرمانبەران بونەتە ئامانجى حکومەتە یەک لەدواى یەکەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق (پێنجشەممە 24ى کانونى یەکەمى 2020) لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردووەتەوە، گەڕان بەدواى سەرچاوەى دیکەی داهات و بەهێزکردنى دەسەڵاتى یاسا لە دەروازە سنوریەکاندا و ڕێگەگرتن لە قاچاخچێتى و بەهێزکردنى داهاتە نانەوتیەکان و کردنەوەى دەرفەتى وەبەرهێنانى ڕاستەقینە بۆ گونجاندنى دەرفەتى کار بۆ بێکارەکان و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە هاوڵاتیان لەو کارانەن کە عێڕاق پێویستى پێیانە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، نەک پەنا ببرێتەبەر بڕینى موچەى فەرمانبەران کە بونەتە ئامانجى حکومەتە یەک لەدواى یەکەکان بەناوى چاکسازى ئابوریى.

 

سەرۆکى پەرلەمانى عێڕاق ڕونیشیکردووەتەوە، دادپەروەرى کۆمەڵایەتى بە کەمکردنەوەى موچە پلە باڵا و تایبەتەکان و دەرکردنى فەزاییەکان و لێپرسینەوە لە دوو موچەییەکان و دەستنەبردن بۆ مافەکانى فەرمانبەرى ئاسایى دەبێت.