گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

داوا له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت هاورده‌ى مریشك و هێلكه‌ و ماسى قه‌ده‌غه‌ بکات

2019.05.20 - 16:36
App store icon Play store icon Play store icon

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلیمانی له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، به‌پێی بڕیاری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق که‌ له‌ 18ى ئایار بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌، هاورده‌کردنی مریشک و هێلکه‌ و ماسی به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و داوا له‌ته‌واوی ده‌روازه‌ سنورییه‌کان کراوه‌ که‌ په‌یوه‌ستبن به‌بڕیاره‌که‌وه‌ و هه‌ر خاڵیکی سنوری کار به‌و بڕیاره‌ نه‌کات ئه‌وا ڕوبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و ماددی ده‌بێته‌وه‌. . وتیشى، بڕیاره‌که‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆیی و به‌رهه‌می زۆری په‌له‌وه‌ر ده‌رکراوه‌، که ‌له ‌ناوخۆی عێراقدا توانای ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پێداویستی به‌رهه‌می ناوخۆی مریشک دابینبکرێت، وه‌ك ژوورى بارزگانى و پیشه‌سازى سلێمانى داوا داوا ده‌كه‌ین ئه‌و بڕیاره‌ له‌ هه‌رێمى كوردستانیش جێبه‌جێبكرێت. . .