گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا لە هەرێم رونکردنەوە دەدرێت 

2020.12.24 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا لە هەرێم رونکردنەوە دەدرێت 

ناس کورد-کاروان مەحمود 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا کیت-ی تایبەت بەدیاریکردنی جۆرى نوێی کۆرۆنا لە هەرێم نییە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێکى توشبوون بەو پەتایە تۆمارنەکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم (24ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، تا ئیستا (کیت) ئامێری پشکنین و دەستنیشانکردنی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان نییە، لە وڵاتانی دیکەش تەنها حاڵەتە گومانلێکراوەکان جیا دەکرێنەوەو نەتوانراوە بەدروستی دیاری بکرێن و بۆ ئەوەش لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی نیشانەکانی ئەم ڤایرۆسە نوێیەی کۆرۆنا بەردەوامە.

 

وتیشى "ئێمە ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ پشکنین و کەرەنتینەکردنی ئەوکەسانەی لە وڵاتانی دەرەوە دەگەڕێنەوەو بەخۆشحاڵیەوە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراو لەهەرێمی کوردستان بوونی نییە".


ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى