گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دوا هەڵوێستى سەدرییەكان لەبارەی نرخی نوێی دۆلارەوە 

2020.12.24 - 15:40
App store icon Play store icon Play store icon
دوا هەڵوێستى سەدرییەكان لەبارەی نرخی نوێی دۆلارەوە 

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانێتى سائیرون ڕایگەیاند، بڕیارى دابەزاندنى بەهاى دینار شوینکەوتەى زۆرى دەبێت بەتایبەت بۆ سەر ئەو چینانەى کە داهاتیان سنوردارە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ماجیدە تەمیمى پەرلەمانتارى فراکسیۆنى هاوپەیمانى سائیرون بەڕابەرایەتى موقتەدا سەدر لەپەرلەمانى عێراق (24ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیاندا لەڕێگەى هەموارکردنى پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى داهاتوو کار بۆ گرتنەبەرى ڕێو شوێنێک بۆ چارەسەرکردنى دۆخە ئابوریەکە دەکەن.

 

تەمیمى ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، دەبێت ڕێوشوێنى پێویست بگیرێتە بەر بۆ دوو بەرابەر کردنى موچە و ژمارەى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى.

 

پەرلەمانتارەکەى سائیرون دەشڵێت، دەبێت بانکى ناوەندى دەستبکات بە وتوێژى زیاتر بۆ پاراستنى نرخى دۆلار و دەبێت حکومەت ڕێوشوێنى پێویست بۆ  چارەسەرکردنى بڕیارەکەى بانکى ناوەندى بگرێتە بەر.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى