ناس کورد-
وەزیرى ناوخۆى عێراق ئاشکراى کرد، یەکێک لەو کەسانەى هێرشى موشەکیان کردووەتە سەر ناوچەى سەوز و باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لەو ناوچەیە دەستگیر کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە " ناس کورد" بینوویەتى، عوسمان غانمى وەزیرى ناوخۆى عێراق (24ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، لەهەڵبژاردنى داهاتوودا ڕێگە نادەن چەکى کۆنترۆڵنەکراو بەکاربهێنرێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، بەپێى پلانێکى ئەمنیى و سەربازى کار بۆ ڕێگریکردن لەپێکانى ناوچەى سەوز دەکەن لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە.
عوسمان غانمى ڕونیکردەوە، هێزە ئەمنیەکان یەکێک لەو کەسانەى دەستگیرکردووە کە موشەکیان ئاڕاستەى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لەبەغدا کردووە.
وەزیرى ناوخۆى عێراق وتوشیەتى "شکستمان بەچەندین پلان هێناوە بۆ بەئامانجگرتنى ناوچەى سەوزى بەغدا".
وتەکانى وەزیرى ناوخۆى عێراق هەڵوێستێکى ترە لەزنجیرە کاردانەوە ناوخۆیى و نێودەوڵەتیەکان لەدژى ئەو هێرشە موشەکیانەى کە لەچەند ڕۆژى ڕابردودا کرانە سەر ناوچەى سەوزى بەغدا و باڵیۆزخانەى ئەمەریکاش لەو شارە کرایە ئامانج.
ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى