ناس کورد-
پۆلیسی گشتیی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماره‌كانی ئه‌مساڵی راگه‌یاند و بەگوێرەى ئامارەکە بەراورد بە ساڵى رابردوو ڕوداوى کوشتن و خۆکوشتن و دزیکردن کەمى کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رائید كارزان ئه‌میر غه‌فوری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گشتیی هه‌رێمی كوردستان له پرێس کۆنفرانسێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى (24ی کانونی یەکەمی 2020) ئاماری ساڵی 2020ی رووداوه‌كانی كوشتن، خۆكوشتن، دزیكردنی له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان راگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌كان، ئه‌مساڵ 257 رووداوی كوشتن و خۆكوشتن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو 260 روداو هه‌بووە، هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ سێ هه‌زار و 298 تاوانی دزیكردن هه‌بوون، به‌ڵام ساڵی رابردوو چوار هه‌زار و 322 تاوانی دزیكردن تۆماركراون.
وتیشی"تاوانه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن بۆ ساڵی 2020 له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بەمجۆرەیە:
هه‌ولێر:
65 رووداوی كوشتن و خۆكوشتن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو (2019)، 73 رووداو هه‌بوون
61 رووداوه‌كان كێشه‌كانیان ته‌واو بوون
4 رووداو له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه
سلێمانی:
50 رووداوی كوشتن و خۆكوشتن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو (2019)، 56 رووداو هه‌بوون
36 رووداوه‌كان كێشه‌كانیان ته‌واو بوون
14 رووداو له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه
دهۆك:
61 رووداوی كوشتن و خۆكوشتن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو (2019)، 79 رووداو هه‌بوون
59 رووداوه‌كان كێشه‌كانیان ته‌واو بوون
2 رووداو له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه
هه‌ڵه‌بجه:
4 رووداوی كوشتن و خۆكوشتن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو (2019)، 5 رووداو هه‌بوون
سۆران:
32 رووداوی كوشتن و خۆكوشتن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو (2019)، 12 رووداو هه‌بوون
23 رووداوه‌كان كێشه‌كانیان ته‌واو بوون
9 رووداو له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه
گه‌رمیان:
19 رووداوی كوشتن و خۆكوشتن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو (2019)، 12 رووداو هه‌بوون
13 له رووداوه‌كان كێشه‌كانیان ته‌واو بوون
6 رووداو له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه
ڕاپه‌ڕین:
26 رووداوی كوشتن و خۆكوشتن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو (2019)، 23 رووداو هه‌بوون
26 له رووداوه‌كان كێشه‌كانیان ته‌واو بوون
باسی لەوەشکرد، بە كۆی گشتی ئامارەکان ئه‌مساڵ، 257 رووداوی كوشتن و خۆكوشتن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی ڕابردوو 260 ڕووداوی كوشتن و خۆكوشتن ئه‌نجامدراون.
سەبارەت بە تاوانه‌كانی دزیكردن بۆ ساڵی 2020 له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان وتی:
هه‌ولێر:
559 رووداوی دزیكردن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام (2019)، 644 رووداو هه‌بوون
سلێمانی:
1520 رووداوی دزیكردن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو (2019)، 2145 رووداو هه‌بوون
دهۆك:
594 رووداوی دزیكردن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو (2019)، 724 رووداو هه‌بوون
هه‌ڵه‌بجه:
67 رووداوی دزیكردن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو (2019)، 120 رووداو هه‌بوون
سۆران:
98 رووداوی دزیكردن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو (2019)، 169 رووداو هه‌بوون
گه‌رمیان:
144 رووداوی دزیكردن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو (2019)، 213 رووداو هه‌بوون
راپه‌ڕین:
316 رووداوی دزیكردن ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو (2019)، 307 رووداو هه‌بوون
باسی لەوەشکرد، بەكۆی گشتی ساڵی 2020، سێ هه‌زار 298 تاوانی دزیكردن ئەنجامدراوە لەکاتێکدا لە ساڵی 2019 چوار هه‌زار و 322 تاوانی دزیكردن هەبوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندوه، تاوانه جۆراوجۆره‌كانی دیكه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چوون لەوانەش خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن 1646 تاوان ئه‌نجامدراون، به‌ڵام ساڵی رابردوو 1898 تاوان هه‌بوون.
تاوانی ساخته‌كردن 393 تاوان هه‌بوون، ساڵی رابردوو 804
تاوانی هه‌ڕه‌شه‌كردن 3158 هه‌ڕه‌شه كراوه، ساڵی رابردوو 4152 تاوانی هه‌ڕه‌شه هه‌بوون، فێڵكردن له خه‌ڵك 3027 تۆماركراون، ساڵی رابردوو 4331 تاوانی فێڵكردن هه‌بوون.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت 661 هه‌بوون، ساڵی رابردوو 976 چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌رداگیربوون.
سەبارەت بە هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی دادگارائید كارزان ئه‌میر غه‌فوری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی گشتیی هه‌رێمی كوردستان وتی: "ئه‌مساڵ 510 سكاڵا تۆماركراوه، ساڵی رابردوو 704 كه‌یس هه‌بووه.