گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لێدوانى تەندروستى جیهانى لەبارەى شەپۆلى دووەمى کۆرۆناوە 

2020.12.24 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى تەندروستى جیهانى لەبارەى شەپۆلى دووەمى کۆرۆناوە 

ناس کورد- 

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى جەخت لەوە دەکاتەوە، ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست شەپۆلى دووەمى ڤایرۆسەکەى تێپەڕاندووە و ژمارەى گیانلەدەستدان و توشبوون لەزۆربەى وڵاتانى ناوچەکە داکشاوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

لەمیانەى لێدوانێکدا کە "ناس کورد"  بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەحمەد مەنزەرى بەڕێوەبەرى ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى (24ى کانوونى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند، بەگوێرەى ئامارەکان کە لەبەردەستیاندایە لەبارەى توشبون و گیانلەدەستدان بەڤایرۆسى کۆرۆنا لەزۆربەى وڵاتانى ناوچەکە دەتوانن بڵێن شەپۆلى دووەمى کۆرۆنایان تێپەڕاندوە.

 

مەنزەرى جەخت لەسەر بەردەوام بوون لەپابەندبوون بەڕێنماییەکانەوە دەکات بۆ بەردەوامى دابەزینى تەشەنەى ڤایرۆسەکە و دەشڵێت، چینى گەنجان لەئێستادا زیاتر دووچارى ڤایرۆسەکە دەبن ئەوەش بەهۆى کردنەوەى چەند شوێنێکى گشتى و هەروەها قوتابخانەکان.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، دەرکەوتنى نەوەیەکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەبەریتانیا، بووە هۆى ئەوەى چەند وڵاتێک قەدەغەى هاتووچۆى لەگەڵدا ڕابگەیەنن لەوانە فەڕەنسا و بەلجیکا و ئیتاڵیا و هۆڵەندا و ئەڵمانیا و ئێرلەندا و ئێران و بولگاریا و تورکیا و کوەیت.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن بۆ گالاکسی - بۆ هواوى