گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى پەرلەمانتارێکى پارتى لەبارەى جوڵاندنی هێز بۆ هەرێمی کوردستان 

2020.12.24 - 11:16
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى پەرلەمانتارێکى پارتى لەبارەى جوڵاندنی هێز بۆ هەرێمی کوردستان 

ناس کورد-

بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەنگۆی جوڵاندنی هێزی عێراقى بۆ دەستبەسەرداگرتنى بیرە نەوتەکانی هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە و دەڵێت "سەرۆکی شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاندووە کە لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتووین".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

ناسر یوسف، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى پارتى و بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (24ی کانونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، دەنگۆی جوڵاندنى هێز بۆ دەستبەسەرداگرتنى بیرە نەوتەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ شتێکی لەو جۆرە باس نەکراوە.

 

ئەوەشی وت "سەرۆکی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە دوای دانوستاندنەکان لەمیانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ئەوەی وت، کە ڕێککەوتوین لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیتر ئەم دەنگۆیانە نازانین چۆن بڵاودەکرێتەوە".