گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ بارانبارین و دابەزینى زیاترى پلەکانى گەرما

2020.12.24 - 10:50
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ بارانبارین و دابەزینى زیاترى پلەکانى گەرما

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کۆتایی هاتنی بارانبارین راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد کە پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە (24ی کانونی یەکەمی 2020) ئاماژەى بەوە کرد، کاریگەرى ئەو شەپۆلە باران بارینەى رووى لە ناوچەکەمان کردبوو ئەمڕۆ کۆتایى دێت، بەڵام پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێنێتەوە. 

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە،بۆ سبەینێ نزمترین پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو لە زۆربەى ناوچە شاخاویەکان و سەنتەرى ناحیە و قەزاى ناوچە شاخاویەکان یان لەژێر سفر دەبێت یاخود لە سفر پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە  و ئاسمان سبەى بە گشتى ساماڵ دەبێت.