گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ کۆمپانیای تر بایکۆتی هواویان کرد بەڵام کۆمپانیاکە مژدەى پێیە بۆ بەکارهێنەرانی

2019.05.20 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
سێ کۆمپانیای تر بایکۆتی هواویان کرد بەڵام کۆمپانیاکە مژدەى پێیە بۆ بەکارهێنەرانی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کور- لەدوای بڕیاری کۆمپانیای گوگڵی ئەمریکی بۆ وەستاندنی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیای هواوی چینی، سێ کۆمپانیای تری گەورەى ئەمریکی بواری دروستکردنی چیپی پرۆسیسەری مامەڵەکردنیان لەگەڵ هواوی وەستاند. بەهۆى کێشەى بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین، ئەمریکا کۆمپانیای هواوی چینی خستە لیستى ڕەشەوە. . بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی بلومبێرگ، هەرسێ کۆمپانیای ئەمریکی دروستکردنی چیپی ئەلیکترۆنی ئەنتڵ و کوالکۆم و برۆدکۆم مامەڵەکردنیان لەگەڵ هواوی وەستاندووە. دەشڵێت، بڕیاری ئەو سێ کۆمپانیا دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەوە، ئەوەش زیانی زیاتر بە کۆمپانیا چینییەکە دەگەیەنێت. . بەپێی بڕیارەکەى گوگڵ، چیتر موبایلەکانی هواوی دەستیان بە نوێکارییەکانی (ئەپدەیت) سیتەمی بەگەڕخەری ئەندرۆید ناگات. لەلایەکى ترەوە، کۆمپانیای هواوی ڕایگەیاند، سەرقاڵی گەشەپێدانی سیستمێکى بەگەڕخەری تایبەتن بۆ موبایل و ئامێرەکانیان کە بەکارهێنەران دەتوانن لەجیاتی سیستمی بەگەڕخەری ئەندرۆید و ویندۆ بەکاریبهێنن. ڕیچارت یو، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانى هواوی ڕایگەیاند، کۆمپانیاکە کار لەسەر گەشەپێدانی سیستمێکى بەگەڕخستنى تایبەت دەدات بۆ بەکارهێنەرانی و دەبێتە جێگرەوە بۆیان و دەتوانن لەڕێگەیەوە ئەپ و خزمەتگوزارییەکان بەکاربهێنن.