ناس کورد-
بانکی ناوەندیی عێراق داوای لە بانکە موڵەتدارەکان دەکات ڕێکخستنەوە بۆ نرخی دۆلار و ئەو دراوانە بکەن کە لەسەر بنەمای دۆلار هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و لە 20ی ئەم مانگەدا لە تۆمارە داراییەکان و چالاکییە بانکییەکانیاندا جێگری بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی بانکی ناوەندیی عێراق (23ی کانوونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست"ناس کورد" کەوتووە، داواکراوە، بانکە مۆڵەتدارەکان لە بەرواری 20ی کانوونی یەکەمی 2020 وە ڕێکخستنەوە بۆ نرخی دۆلار و ئەو دراوانە بکەن کە لەسەر بنەمای نرخی دۆلار هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت".
نوسراوەکەى بانکی ناوندیی عێراق کە لە فەرمانگەی ئۆپراسیونە داراییەکانی بانکەکەوە دەرچووە، تێیدا داواشکراوە "ئەو نرخە بە شێوەیەکی فەرمیی لە تۆمارەکانی چالاکی بانکەکاندا جێگیر بکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت جیاوازی نێوان نرخی ڕابردووی و ئێستای دەربهێنرێت، بەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ نرخی ئێستای کە 1460 دینارە بۆ هەر دۆلارێک".