ناس کورد-
لە هەڵسەنگاندنى بۆ ئەو ڤایرۆسە نوێیەى کە لە وڵاتى بەریتانیا بڵاوبۆتەوە، پزیشکێکى کورد ئاماژە بەوە دەکات تاکە هیواى مرۆڤایەتى بۆ دەربازبوون لەو پەتایە تەنها ڤاکسینەکانن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دکتۆر عارف گۆران، پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو لەشارى لەندەن ، لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لەهەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە هەڵسەنگاندن بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا و ئەو ڤایرۆسە نوێیە دەکات کە لەو وڵاتە بڵاوبۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات "ھەڵمەتی کوتانی ڤاکسین تاوه‌كو ئێستا زۆر بە رێکی بەرێوە دەچێت و زیاتر لە چوار سەد ھەزار کەس جورعەی یەکەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەندەن له‌به‌رده‌م شەپۆلی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا
له‌م رۆژانه‌دا ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له زێدهبووندایه، ئه‌وانه‌ی پێویستیان به چارەسەری نه‌خۆشخانه هه‌یه، له هه‌ڵكشاندایه، واپێده‌چێت ئه‌و بازدانه‌ی دوایی ڤایرۆسه‌كه توانای ئه‌وه‌ی پێبه‌خشیوه زۆر خێراتر بڵاوبێته‌وه، بۆیه ئەگەری ئەوە ھەیە لە چەند ھەفتەی داھاتوودا ژمارەی ئەوانەی پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانە ھەیە زۆر لە شەپۆلی یەکەم زیاتر بکات، به‌ڵام ئەوەی جێگای دلخۆشیە ھەڵمەتی کوتانی ڤاکسین تاوه‌كو ئێستا زۆر بە رێکی بەرێوە دەچێت و زیاتر لە چوار سەد ھەزار کەس جورعەی یەکەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، هه‌رچه‌نده له ئێستادا ھیچ بەلگەیەک نیە ئه‌وه‌مان بۆ روونبكاته‌وه، كه ئه‌و ڤاکسینه کاریگەری بەرامبەر شەریتە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیه، به‌ڵام هاوكات هیچ دڵنیاییه‌كیش نیه. ئەو زانایەی بایۆنتێک، كه ڤاكسینه‌كه‌یان دۆزیه‌وه دوێنێ لە ئاخاوتنێكیدا لە گەڵ كه‌ناڵی( بی بی سی) رونكردنه‌وه‌یه‌كی دا‌و گوتی:" دلنیام ڤاکسینەکە کاریگەری لەسەر ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە دەبێت".
شایه‌نی باسه لە سەرەتای سالی نوێ‌دا له به‌ریتانیا ھەلمەتی کوتان زۆر زیاتر دەکرێت و بە ئومێدی ئه‌وه‌ن لە چەند مانگی داھاتوودا خەلکێکی ئێجگار زۆر بتوانن ڤاکسینەکە وەربگرن، به‌مه‌ش رێژەی بلاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە کەمبكهنهوه. مەسەلەكه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به کاتەوه هه‌یه، ئەگینا بڕوای تەواوم بەوە ھەیە، کە ڤاکسینەکان تاكه ھیوای مرۆڤایەتین بۆ ئەوەی لەو پەتایە دەرباز بێت.
وێنەکان یەکێکیان ئەمرۆ چركاندوومه لە کاتی چوونم بۆ نەخۆشخانە ، مێترۆی لەندەن بەوە ناسراوە زۆر قەرهباڵغە ، کەچی ئەمرۆ تەنیا خۆم و کەسکێکی تر لە نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بووین . وێنەی دووەمیان شەقامی ئۆکسفۆردی شاری لەندەنە، کە یەکێکە لە ناودارترین شەقامەکانی جیھان ، رۆژانە دەیان ھەزار کەس روو دەکەنە ئەو شەقامە، بە تایبەت لەو کاتانه‌ی ساڵ، کە خەلکی خەریکی بازاڕکردن و خۆئاماده كردنن بۆ ئاھەنگەکانی کریسماس و سه‌ری سالی نوێ ، کەچی ده‌بینین دوکان و فرۆشگا‌كان ھەموو داخراون و شەقامەکان بە تەواوی چۆڵن.
به‌هیوای ئه‌وه‌م مرۆڤایه‌تی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه نه‌گریسه به‌ده‌ستبهێنێت.
دکتۆر عارف گۆران
پسپۆری ڕاوێژکاری نەخۆشیەکانی ھەناو
لەندەن