گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرزی شۆشمێ داخرا، شۆفێران ناڕەزایەتییان هەیە

2019.05.20 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
مەرزی شۆشمێ داخرا، شۆفێران ناڕەزایەتییان هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای ئەوەى شۆفێرانی مەرزی تەوێڵە (شۆشمێ) ڕەتیانکردەوە پارەى گەراجانە بدەن، پێنج ڕۆژە بە بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە مەرزەکە داخراوە. ئاری حسێن، یەکێک لە شۆفێرانی مەرزی تەوێڵە بە ناس کوردی وت، "لە ماوەى ڕابردوودا بڕیاردرا هەر شۆفێرێک بڕی 15 هەزار دینار بدات وەگ گەراجانە، بەڵام شۆفێران ڕاینەبوون ئەو بڕە پارە بدەن. . شاری وتیشی، "کەسێک لە خورماڵ زەوییەکى کشتوکاڵی تەلبەن کردووە گوایە کردوویەتى بە گەراج، بەڵام 22 کیلۆمەتر لە مەرزەکەوە دورە، بۆیە دەبێت شۆفێران ئەو بڕە پارە بدەن بەبێ ئەوەى شۆفێرەکانیان لەو گەراجە ڕابگرن." وتیشى، بە بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە لە ڕۆژی 15ی ئایاری 2019ەوە مەرزەکە بەڕوی شۆفێراندا داخراوە. ناس کورد پەیوەندی بە کاوە شێخ عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجەوە کرد، ناوبراوی وتی، "ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە و پەیوەندی بە پارێزگارەوە بکەن."