گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى وتەبێژى حکومەتى هەرێم لەبارەى دابەشکردنى موچەوە 

2020.12.23 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى وتەبێژى حکومەتى هەرێم لەبارەى دابەشکردنى موچەوە 

ناس کورد- 

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، داوایان لە حکومەتى عێراق کردووە شایستە داراییەکانى چەند مانگى کۆتایى ئەمساڵ ڕەوانەى هەرێمى کوردستان بکەن و لەکاتى ناردنیدا موچەى فەرمانبەران دابەش دەکەن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە "ناس کورد" بینەری بوو (23ی کانونی یەکەمی 2020) رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لەمساڵدا هەشت موچەی داوەتە فەرمانبەران و لەکاتێکدا حکومەتی عێراق تەنها شەش مووچەی ڕەوانە کردووە و بۆ ئەوەش داوای ڕەوانەکردنی ئەو شەش مووچەی دیکەمان کردووە. 

 

وتیشى "هەرکات بڕیار لەبارەی ناردنی درا ئەوکات ئەوەی قەرزکراوە بۆ مووچەی ئەم مانگە دەدرێتەوە و ئەوی دیکە دەدرێتە مووچەی فەرمانبەران". 

 

جوتیار عادل جەختى کردەوە، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان داواى کردووە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان ئامادە بکرێت.

 

سەبارەت بە پرۆسەی خوێندنى ئەمساڵ و دەستپێکردنەوە، وتەبێژى حکومەتى هەرێم رونیکردەوە، دوو پلان دیاریکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن بڕیارە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە 7ی 1ی 2021 هەردوو پلانەکە قسەی لەسەر بکرێت و لەو کۆبوونەوەیە بڕیار بدرێت لەبارەی چارەنوسی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى