گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە لەبارەی موچە و بودجە

2020.12.23 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە لەبارەی موچە و بودجە

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، حکومەت هەموو مەرج و پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە و "داوا دەکەین نەتەوە یەکگرتووەکان وەک لایەنی سێیەم لەمەودوا بەشدار بێت لە دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ ئەوەی ماف و ئەرکەکانی هەر لایەک دیاربێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاگەیەنراوێکی لەبارەى کۆبوونەوەى ئەمڕۆی (23ی کانونی یەکەمی 2020) خۆی بڵاوکردەوە کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە و دەڵێت، مەسرور بارزانی داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە وەک لایەنی سێیەم لەمەودوا بەشدار بێت لە دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ ئەوەی ماف و ئەرکەکانی هەر لایەک دیاربێت."

 

دەشڵێت، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کرد کە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە بەغدا بوون و چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵی ئەنجامدا."

 

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى

 

باسی لەوەشکردووە، "سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکی بۆ حکومەتی فیدراڵی نەهێشتووەتەوە و لە چوارچێوەی دەستووردا هەموو پابەندبوونەکانی خۆی جێبەجێ کردووە لە پێناو چارەسەکردنی کێشەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات."

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە "هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین. گوتیشی بەداخەوە بابەتی مووچە و شایستە داراییەکان، کراوەتە کارتێکی فشاری سیاسیی لە دژی خەڵکی هەرێمی کوردستان."


بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، شاندی دانوستانكاری هەرێم "دە‌رئە‌نجامی سە‌ردانە‌كە‌یان بۆ بە‌غدا خستە‌ڕوو و ڕایانگە‌یاند؛ ‌ھۆكاری سە‌ردانە‌كە‌یان لە‌پێناو بە‌دە‌ستھێنانی شایستە‌ داراییە‌كانی خە‌ڵكی هەرێمی كوردستان و مووچە‌خۆران بوو. ھە‌روە‌ھا باسیان لە‌چۆنییە‌تی ڕێككە‌وتن لە‌سە‌ر پشكی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021 كرد كە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی عێراق دواتر پە‌سە‌ندی كرد."

 

شاندە‌كە‌ ئە‌وە‌یان دووپاتكردە‌ووە‌ كە‌ "سە‌ردانیان بۆ بە‌غدا بە‌مە‌بە‌ستی جێبە‌جێكردنی یاساكە‌ بوو نە‌ك دانوستاندن لە‌سە‌ر یاساكە‌، ئە‌و مە‌رجانە‌ی لە‌سە‌ر ھە‌رێمی كوردستان بوون لە‌لایە‌ن ھە‌رێمە‌وە‌ جێبە‌جێ كراون و ھیچ ھۆكارێك نە‌ماوە‌ بۆ تە‌مویل نە‌كردنی ھە‌رێمی كوردستان. بۆیە ئەنجومەنی وەزیران، جە‌ختی كردە‌وە‌ كە‌ پێویستە‌ حكومە‌تی فیدراڵ، بە‌زووترین كات پشكی ھە‌رێم بە‌پێی یاساكە‌ بنێرێت."

 

 

ئەنجومەنی وەزیران هەروەها بڕیاریدا وردەکارییەکانی دانوستان و دوا هەڵوێستی بەرپرسانی بەغدا بەرامبەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم، بخاتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان و ڕای گشتی هەرێمی کوردستان. 

 

باسی لەوەشکردووە، "لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان ، پێشبینی و بەرچاوڕوونیی پێویستیان سەبارەت بە داهات و خەرجی و کورتهێنان لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی 2021 و ئامادەکارییەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ گەڵاڵەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو. دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە ، چەندین پێشنیار و ڕاسپاردەی پێویست بۆ ڕێکخستنەوەی خەرجی و باج و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان خرانەڕوو."

 


"لە بارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ، ئەنجومەنی وەزیران ، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەوردی چاودێری بازاڕەکان بکەن و سنوورێک بۆ گرانکردنی نرخەکان دابنرێت کە هەندێک کەس دەیانەوێ ئەم دۆخە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و زیادکردنی بارگرانیی لە سەر هاووڵاتییان بقۆزنەوە . "


لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "ئەنجومەنی وەزیران دۆخی پەتای کۆرۆنا و جۆری نوێی ڤایرۆسەکەی لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرد و وەزیری تەندروستی سامان بەرزنجی، ڕاپۆرتێکی تایبەتی لەمبارەیەوە خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان لە شوێنە گشتییەکان و کەرتی تایبەت و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تووندتر بکرێن."


هاوکات ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی سەری ساڵیی نوێوە بڕیاری دا ڕۆژانی 27ی کانونی یەکەمی 2020 تا 2ی کانونی دووەمی 2021 پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.