کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ڕایگەیاند، بۆ ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى له شێوازى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى دوانزه‌ى ئاماده‌یی و پۆلى نۆ كه تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتمانى ده‌كه‌ن كراوه، بەو پێیە، هه‌ر خوێنكارێك قۆپیە بكات دوو ساڵى خوێندنى به كه‌وتوو هه‌ژمار ده‌كرێت.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەى سلێمانی له لێدوانێكدا به ناس كوردى ڕاگه‌یاند، گۆڕانکاری لە فۆڕمی سۆما کراوە و پەنجەمۆر بە خوێندکاران دەکرێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، بۆ ساڵى نوێى خوێندن یهكپۆسى له سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كان په‌یڕه‌وده‌كرێت و لیژنه‌شیان پێكهێناوه‌و كه سیستمى گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران بۆ خوێندنگه‌كانیان له قه‌زا و شاره‌كان ڕێكده‌خه‌نه‌وه.