ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق تۆمارکردنى زیاتر لە هەزار توشبووى نوێی کۆرۆناى لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا راگەیاند و سێ پارێزگاکەى هەرێم لە ئامارى مردندا لەسەرەوەى ریزبەندییەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى وەزارەتەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا 1173 توشبووى نوێ، 1448 چاکبووەوە، 12 حاڵەتى مردن تۆمارکراوە.
ئامارەکە دەریدەخات پارێزگاکانى سلێمانى و دهۆک و هەولێر لەسەرەوەى ریزبەندى پارێزگاکاندان لەرووى زۆرى ژمارەى مردنەوە.