گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار

ڤیدیۆ ساتی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بڵاوکرایەوە

2020.12.23 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تێیدا وردەکاری ساتی گەیشتن و دواتر لێدانی ئۆتۆمبێلەکانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری دەستەى حەشدی شەعبی لەناو فڕۆکەخانەی بەغدا بڵاوکرایەوە کە 3ی کانونی دووەمی 2020 لەلایەن ئەمریکاوە کرانە ئامانج.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

گرتەکە کە ئەمڕۆ چوارشەممە (23ی کانونی یەکەمی 2020) لە لایەن میدیای سەر بە گروپە چەکدارەکانی عێراق کە نزیکن لە ئێران بڵاوکرایەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، تێیدا بۆ یەکەمجار چەند دیمەنێکی ڤیدیۆیی ساتی گەیشتنی قاسم سولەیمانی بە فڕۆکەخانەی بەغدا و دواتر بەیەکگەیشتنی لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیسی و پاشان کوژرانیان تۆمار کراوە.

 

لە سەرەتای گرتە ڤیدۆییەکەدا دەردەکەوێت، دوو ئۆتۆمبێل کە ئەبومەهدی موهەندیسی تێدایە دەچنە فڕۆکەخانە بۆ پێشوازی لە قاسم سولەیمانی، دواتر کاتی دابەزینی ناوبراو لەناو فڕۆکەکە نیشان دەدات و دوای 10 خولەک ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆ قاسم سولەیمانی ئامادەکراوە دەڕوات.

 

هەر بەپێی گرتەکە، دوای 20 خولەکیش، هەردوو ئۆتۆمبێلەکەی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس دەگەنە شوێنێ لێدانیان و لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.