ناس کورد-
نانسی پیلۆسى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا رایگەیاند، کات دەژمێرێت بۆ رۆیشتنى ترەمپ لە کۆشکى سپى و دەیەوێت بەقژ رایکێشێتە دەرەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێگەى "فۆکس نیوز" ى ئەمریکى، پیلۆسى هاوڕێکانى لە دیموکراتەکان ئاگادارکردووەتەوە کە ناتوانێت چاوەڕێ بکات تا ویلایەتى ترەمپ کۆتایی دێت و کات دەژمێرێت بۆ رۆیشتنى ترەمپ.
وتیشى "دەمەوێت قژ و قاچ و پێیەکانى رابکێشم و بیکەمە دەرەوە لەکۆشکى سپى، ئەگەر دۆخەکە بگاتە ئەو ئاستە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیارە دۆناڵد ترەمپ رۆژى 20 ى مانگى داهاتوو کۆشکى جێبهێڵێت و جۆ بایدن وەکو سەرۆکى نوێی سوێندى یاسایی بخوات.