گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دراوەکان

دۆلار نرخى دراوەکانى دیکەشى بەرانبەر دینار فڕاند

2020.12.23 - 13:56
App store icon Play store icon Play store icon
دۆلار نرخى دراوەکانى دیکەشى بەرانبەر دینار فڕاند

ناس کورد-

لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دینار، لە ئێستادا بەهای دینار لە بەرانبەر دراوەکانی دیکەش دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

زریان فەلاح، لە نوسینگەی شاخی کەڵەکن بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکان بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، سەرجەم دراوە بیانییەکان پێش گۆڕینەوە بە دیناری عێراقی دەکرێنە دۆلار و دواتر دەگۆڕێتەوە بۆ دینار و ئەوەش کاریگەی هەیە لەسەر نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی، واتە هەرکات نرخی دۆلار بەرانبەر دینار دابەزینی تۆمار کردبێت نرخی دراوەکانی دیکەش بەراورد بە دینار دابەزیوە.

 

وتیشى، لە رۆژانی ڕابردووش کە نرخی دۆلار بەرانبەر دینار بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە نرخی دراوەکانی دیکەش بەرانبەر دینار بەرزبووەتەوە.

 

زریان فەلاح باسى لەوەشکرد، پیشتر 100 یۆرۆ بەرانبەر بوو بە 150 هەزار دیناری عێراقی، لە ئێستادا نرخەکەی بووەتە 170 هەزارو 500 دینار، جگە لەوەش 100 لیرە پێشتر نرخەکەی 15 هەزارو 500 دینار بوو ئێستا نرخەکە بووەتە 17 هەزارو 750 دیناری عێراقی، هەروەها 100 پاوەن پیشتر بەرانبەر بوو بە 165 هەزار دینار بەڵام لە ئێستادا نرخەکەی بووەتە 187 هەزارو 500 دینار.

 

لەبارەى دۆلار، زریان فەلاح وتی، لەئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی یەکسانە بە 143 هەزار دینار.