گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

رێوشوێنى دیاریکردنى جێگرەوەى فرسەت سۆفى دیاریکرا

2020.12.23 - 13:01
App store icon Play store icon Play store icon
رێوشوێنى دیاریکردنى جێگرەوەى فرسەت سۆفى دیاریکرا

ناس کورد-

 

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر  رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتیی ھەرێم و پارتی کاندید بۆ پۆستى پارێزگارى شارەکە دیاریدەکەن وهەر کاندیدێک پارتى پشتیوانى نەکات سەرناکەوێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى رەشید (چوارشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2020) بە میدیاى فەرمى پارتى رایگەیاندووە، "پۆستەکە پشكی پارتی یە و ھەر كاتێك کاندیدەکە گەیشتە دەستمان، رێكارەكان دەگرینە بەر بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ ھەولێر".

 

وتیشی "لە ئێستادا بۆشایی ئیداریمان نییە و جێگری پارێزگار (ھێمن قادر) بە وەكالەت پۆستەكە بەڕێوە دەبات و ھەموو دەسەڵاتێكی ھەیە و ھیچ گرفتێكی ئیداری و یاساییمان نییە".

 

عەلى رەشید باسى لەوەشکرد، بە ھۆی چلەی فرسەت سۆفی دیاریكردنی پارێزگاری نوێ دواكەوتووە و دوای تەواوبوونی چلە، كە ھەفتەی داھاتووە، دەست بە گرتنەبەری رێكارەكان دەكرێت بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ.

 

لە ( 17ی تشرینی دووەمی 2020) فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە ئەنقەرەی پایتەخی توركیا بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا و رۆژی 19ی11 تەرمەكەی هێنرایەوە هەولێر و لە گۆرستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر بە خاكسپێردرا، لەگەڵ تووشبوونی فرسەت سۆفی-ش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ كاروباری ئیداری كارەكانی ئەوی راییدەكرد.

 

بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی کە دەست " ناس کورد" کەوتووە، هێمن قادر، جێگری ئێستای پارێزگاری هەولێر و ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دوو بەربژێری سەرەکی پارتین بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری شارەکە.