گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەستلەکارکێشانەوە

بەرپرسێکی قەزای سەیدسادق دەستیلەکارکێشایەوە

2020.12.23 - 12:13
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی قەزای سەیدسادق دەستیلەکارکێشایەوە

ناس کورد-

سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق لە پشکی یەکگرتووی ئیسلامی دەستیلەکارکێشایەوە و ڕایگەیاند، وەک پێویست داواکارییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێنەکراوە و دوای 21 ساڵیش یەکگرتوو پۆستەکەی ڕادەستی دەسەڵات کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوار شەممە سەرۆكی شارەوانی سەیدسادق دەستی لەكاركێشایەوە و داوای لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كرد خزمەتی سەیدسادق بكەن و بەرپرسی مەڵبەندی شارەزوری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیش ڕایگەیاند: یەكگرتووی ئیسلامی پۆستی سەرۆكی شارەوانی سەیدسادق ڕادەستی دەسەڵات دەكاتەوە.

 

نەبەز حەسەن, سەرۆكی شارەوانیی سەیدسادق  (چوارشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2020) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە چەند ساڵی ڕابردوودا کاتێک وەک سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق دەستبەکاربووم بە قەیرانێکی دارایی سەختدا تێپەڕبووین، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو هەوڵێکمدا بۆ پێشکەشکردنی خزمەت بە هاووڵاتیان و شاری سەیدسادق. "

 

وتیشی، "ئەوەی کە هەیە تەنها بەشێک لە داواکانمان جێبەجێکراوە و هەمیشە قەیرانی دارایی کراوەتە بیانوو بۆ خزمەت نەکردنی شارەکە و خزمەتێکی ئەوتۆی نەکراوە بەراورد بە زۆری دانیشتووانی شارەکە، بەپێی پلانەکانیشمان لەئیستادا شارەکە پێویستی بە 50 ملیار دینار هەیە بۆ باشکردنی خزمەتگوزارییەکانی شارەکە."

 

سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق باسی لەوەشرد، "هەر بەو بۆنەیەوە لێرە ڕایدەگەیەنم کە داوای بەخشین دەکەم لە پۆستەکەم و داوا دەکەم کە کەسێکی دیکە دیاری بکرێت بۆ ئەو پۆستە."

 

هەر لەسەر هەمان پرس، بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند، وەك یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ماوەی 21 ساڵە پۆستی سەرۆکی شارەوانیمان لایە و هەمووان شاهیدی ئەوەن کە ئەو کەسانەی لەو پۆستەدا دامانناوە کەسانی شارەزا و دڵسۆز بوون."

 

وتیشی، " بە پێویستمانزانی پۆستی سەرۆكی شارەوانی سەیدسادق ڕادەستی دەسەڵات بكەینەوە."