ناس کورد-
وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، لە سوپاسنامەیەکدا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەستخۆشی و پێزانینی ئاڕاستەی ئاوات جەناب نوری، وەزیری ئابوری و دارایی دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا (23ی کانوونی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە، "لە ئەمەریکاوە سوپاسی وەزارەتەکەمان کراوە."
وەزارەتی دارایی نوسراوێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی لە ئەمەریکا بڵاوکردووەتەوە و لە نوسراوەکەدا هاتووە، "بەناوی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووە و ژووری بازرگانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە، سوپاسی بەشدارییتان دەکەم لە کۆنفرانسی ئۆنلاین لە ژێر ناونیشانی پێشەنگییەتێیەکانی ئابووری لە پاش کۆڤید 19 لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕۆژانی 23-24 ی تشرینی دووەمی 2020. پشتگیری و بەشداری بەڕێزتان مایەی شانازیمان بوو."
ئاماژە بەوەشکراوە، " هاندانی بازرگانی و وەبەرهێنان بەبێ شەراکەتی نزیکی نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراسیۆنی ژوورەکانی بازرگانی و وەزارەتەکان ناتوانرێت ئەنجام بدرێت."
ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى
ئەوەش خراوەتەڕوو، "سوپاسی هاوکاریت دەکەم و هیوادارم سەرکەوتوو بین لە زیاترکردنی دەرفەتەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و فرەچەشنکردنی ئابووریی کوردستان و قوولکردنەوەی پەیوەندی نێوان کوردستان و ئەمەریکا."