گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەرز بە دۆلار

لیژنەی فتوا ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر نرخی دۆلار و دینار بڵاوکردەوە

2020.12.23 - 11:29
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی فتوا ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر نرخی دۆلار و دینار بڵاوکردەوە

ناس کورد-

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان لەبارەى گۆڕانکاری لە نرخی دینار و دۆلاردا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "دروست نیە کاڵاکان لەسەرو رێژەی سروشتی گران بکرێت و نرخی بخرێتە سەر، یان قۆرخکاری (إحتکار) بکرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (23ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "پێویستە لەسەر موسڵمانان کە گیانی تەبایی و برایەتی و هاوکاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئەو گۆرانکاریانە نەکەن لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان."

 

هەروەها داوا لەو "خاوەن قەرزانە دەکات کە قەرزیان بە دۆلار لە لای خەڵکە هاوکاری قەرزدارەکانیان بن لەم بارودۆخەدا."

 

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

قال الله تعالی: (فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) سورة النحل: 43

الحمد لله والصلاة والسلام على سيدنا رسول الله وعلى آله وصحبه والتابعين بإحسان لهم الى يوم الدين:

 

بەهۆی ئەو گۆرانکاریە گەورانەی کە بەسەر بازاڕەکانی کوردستان و عێراقدا هاتووە، بەهۆی دابەزینی نرخی دیناری عیراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایدەگەیەنێت:

یەکەم: پێویستە لەسەر موسڵمانان کە گیانی تەبایی و برایەتی و هاوکاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئەو گۆرانکاریانە نەکەن لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، خوای گەورە دەفەرموێت: (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) سورة المائدة: 2.

دووەم: دروست نیە کاڵاکان لەسەرو رێژەی سروشتی گران بکرێت و نرخی بخرێتە سەر، یان قۆرخکاری (إحتکار) بکرێت.

سێیەم: ئەو خاوەن قەرزانەی قەرزیان بە دۆلار لە لای خەڵکە داوا دەکەین کە هاوکاری قەرزدارەکانیان بن لەم بارودۆخەدا.

چوارەم: داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین، کە بە وردی چاودێری نرخەکان بکەن و هاوسەنگی بازاڕەکان رابگرن لە پێناو هاوڵاتیان بە گشتی و کەمدەرامەتان بە تایبەتی.

 

والله تعالی أعلم

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما.

 

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان

7/جمادی الأولی/1442هـ = 22/12/2020م = 1/بەفرانبار/2720ک

 

drawakaugranbunikala.gif