کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
دەزگای "دارة الملك عبدالعزيز" تۆمارێکى دەنگیی بانگیی مزگەوتی حەرەمی مەککەى بڵاوکردەوە کە میژووی تۆمارکردنەکەى دەگەڕێتەوە بۆ 138 ساڵ لەمەوپێش.
دەزگاکە دەڵێت، "ئەوە کۆنترین تۆماری دەنگی بانگە لە مزگەوتی حەرەمی مەککە و یەکێکە لە بەڵگەنامە دەنگییە دەگمەنەکان کە لە زانکۆی لایدن لە هۆڵەندا پارێزراوە."
ڕاشیگەیاند، "تۆمارە دەنگییەکە لەلایەن کرستیان سنوک، ڕۆژهەڵاتناسی هۆڵەندییەوە لە ساڵی 1302ی هیجری (1885ز) تۆمارکراوە.
https://twitter.com/Darahfoundation/status/1129336922457935873