ناس کورد-
سەرۆکى ئەمریکا لێبوردنى بۆ چوار پاسەوانى قەناس بەدەستى کۆمپانیاى بڵاک ۆتەر دەرکرد کە سزاى زیندانیکردنى دوور و درێژیان بەسەردا سەپێنرابوو، بەهۆى کوشتنى 14 هاوڵاتى مەدەنی لە بەغدا لەساڵى 2007.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەى گاردیانى بەریتانى لەهەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (23ى کانوونى یەکەمى 2020) بڵاويکردەوە، ئەو چوار کەسە کە پێکهاتوون لە پۆل سلاو، ئیڤان لێبرتى، داستن هێرد و نیکۆلاس سلاتن لەگەڵ کاروانێکى سەربازى ئەمەریکادا بوون و بەهەڕەمەکى دەستڕێژى گولەیان کردووە بەناو گردبونەوەى کۆمەڵێک کەسدا لەبەغداى پایتەخت و بەهۆیەوە 14 کەس کوژراون، ئەو ڕوداوەش بەکوشتارگەى "مەیدانى هەڵۆ" ناسرا.
ساڵى 2014 ئەو چوار سەربازە بەتۆمەتى کوشتنى 13 کەس بەئەنقەست و 17 تۆمەتى ترى هەوڵى کوشتن بەنائەنقەست سزادارن یەکێکێکان بە زیندانى هەتا هەتایی و سێ کەسەکەى تریان بە سزاى 30 ساڵ زیندانیکردن سزادران، بەڵام لەلایەن دادوەرى فیدراڵى ئەمەریکاوە سزاکە ڕەتکرایەوە بەڵام پڕۆسەى لێکۆڵینەوەکان بەردەوامى هەبوو.