گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پارەیەکی باش’’

ڕوونکردنەوە لەبارەى بەشە خۆراکى ساڵى داهاتووەوە دەدرێت

2020.12.23 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوە لەبارەى بەشە خۆراکى ساڵى داهاتووەوە دەدرێت

ناس کورد-

وەزیرى بازرگانى عێراق ئاشکرای دەکات، لە پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵى داهاتوودا "پارەی باش" بۆ بەشە خۆراکى مانگانە تەرخانکراوە، لەم هەفتەیەشەوە دەست دەکرێت دابەشکردنى بڕى 500 ملیار دینارى شایستە داراییەکانى جوتیاران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەپێی ڕۆژنامەى فەرمى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، عەلا جبورى، وەزیرى بازرگانى عێراق (23ی کانونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاندووە، لە پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵى 2021 حکومەت بڕێک پارەى بۆ دابینکردن و باشکردنى بەشە خۆراکى مانگانەى هاوڵاتیان و هەروەها شایستە داراییەکانى جوتیاران تەرخانکردووە و لەناو پلانێکدا جێگاى کردووەتەوە بۆ جێبەجێکردنى لەئەگەرى ڕوونەدانى حاڵەتى کتوپڕدا.

جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، ئەو پلانەى کە دانراوە بۆ پاڵپشتیکردنى بەشە خۆراکى مانگانە لەلایەن وەزارەتى بازرگانیەوە جێبەجێدەکرێت.


وەزیرى بازرگانى عێراق ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بڕى ئەو پارەیەى کە لەبودجەکەدا بۆ شایستەداراییەکانى جوتیاران تەرخانکراوە دەگاتە سێ تریلیۆن دینار بۆ وەرزى داهاتوو و 500 ملیار دیناریش بۆ ئەم وەرزە، وەزارەتیش لەماوەى دوو هەفتەى داهاتوودا دەستدەکات بە دابەشکردنى دواى تەواوکردنى سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنى ئەو شایستە داراییانە.