گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکەکانی بێهیوا بوون

ژنێک لە قۆناغی کۆتایی شێرپەنجەدا چاک بوویەوە

2020.12.22 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
ژنێک لە قۆناغی کۆتایی شێرپەنجەدا چاک بوویەوە

ناس کورد-

ژنێکى بەریتانى سەرەڕاى ئەوەى پێیان وت لە قۆناغى کۆتاییدایە و شێرپەنجەکەى بڵاوبوەتەوە و وڵامى چارەسەرە کیمیاییەکان ناداتەوە، بەڵام نەخۆشیەکەى تێپەڕاند و چاکبوویەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى دەیلى مەیلى بەرتیانى بڵاویکردوەتەوە، "هێلین وين هیوز"ى تەمەن 32 ساڵ لەساڵى 2018 تووشى شێرپەنجەى خودەى ليمفاوى بووە کاتێک دووگیان بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

ڕونیشکراوەتەوە، پزیشکەکان لە زستانى ڕابردوو بە هیوزیان وتووە کە شێرپەنجەکەى وەڵامى چارەسەرە کیمیاویەکان ناداتەوە و گەیشتوەتە ئێسک و جگەر و گورچیلەکانى.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکراکردوە، لەهەمان کاتدا پزیشکانى بەریتانى داوایان لێکردوە بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەى چارەسەرى T-Cell بۆ بەرەنگاربوونەوەى شێرپەنجە کە لەماوەى ڕابردودا ڕەزامەندى لەسەر دراوە لەلایەن خزمەتگوزارى تەندروستى نیشتمانى لە بەریتانیا.

 

ئەوەش هاتوە، ئەو ژنە بەریتانییە زانیویەتى کە ئەو چارەسەرە کۆتا هیوایەتى و ماوەى پێنج هەفتە لە سەنتەرى شێرپەنجە لە مانچستەر چارەسەرى وەرگرتوە، لەکاتى چارەسەرەکەشدا ڕوبەڕوى چەندین کاریگەرى لاوەکى بووەتەوە، لەوانەش لەدەستدانى یادەوەرى کاتیى و ماوەى شەش مانگیش چاوەڕێ بووە تا ئەنجامى چاکبونەوەکەى دەرکەوتووە.