گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوباد تاڵەبانى: لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتین لەسەر بودجە

2020.12.22 - 21:49
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانى: لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتین لەسەر بودجە

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم و سەرۆکى شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا ڕایگەیاند، ماوەى چەندین ڕۆژە لە بەغدان و "توانیمان لەسەر بودجە لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوین." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

قوباد تاڵەبانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بڵاویکردووەتەوە (22ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، ئێمە بۆ جێبەجێکردنی ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هاتینە بەغدا، بەڵام تائێستا شایستە داراییەکانی هەرێم دیاری نەکراوە." 

 

قوباد تاڵەبانی وتیشی، "تائێستا پشکی خۆمان لە یاسای کورتهێنانی دارایی نازانین و چاوەڕێی وەڵامی حکومەتی فیدڕاڵین، بەڵام جەخت دەکەینەوە کە دانوستانەکان بەردەوامن و شکستیان نەهێناوە."

 

وتیشى، پرۆژەیاساى قەرز لە پەرلەمان بەبێ دەنگى لایەنە کوردیەکان سەپەند کرا، "بەڵام سەرەڕاى ئەوە ئێمە هاتین بۆ بەغدا بۆ جێبەجێکردنى، لەگەڵ حکومەت و پەرلەمان و لایەن و کەسایەتیەکان گفتوگۆمان کردوە، ئێمە نەهاتوین بۆ ڕێککەوتن لەسەر یاساکە چونکە لە پەرلەمانى پەسەند کراوە."

 

قوباد تاڵەبانى ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، یاساکە دوو مەرجى داناوە، یەکەم ڕادەستکردنى داهات و دووەم داهاتى نا نەوتى، هەرێمى کوردستان لەو 26 ترلیۆنەى قەرز کراوە پشکى هەیە، لە ساڵى 2020دا و لە 12 مانگدا هەرێم تەنها شەش جار پارەى بۆ نێردراوە و ئێمە ڕێککەوتنێکمان هەبوو دەبوایە تەمەنى تا پەسەندکردنى پرۆژەیاساى بودجەى 2021 بێت، بەڵام بە یاساى قەزر ئەو ڕێککەوتنە هەڵوەشێنرایەوە."

 

جەختی کردەوە کە "بەداخەوە ساڵى 2021 قورس دەبێت، بۆیە پێویستمان بەوەیە بەیەکەوە کاربکەین و ڕوبەڕوى قەیرانەکان ببینەوە."

 

باسی لەوەشکرد، پێویستە دور لە موزایەدەى سیاسى و کەشى هەڵبژاردنەکان کاربکەین بۆ ڕزگارکردنى عێڕاق لە کێشە دارایى و ئابورییەکان و بەرپرسانە مامەڵە بکەین. 

 

ڕاشیگەیاند، "من گەشبینم کە ئەتوانین زاڵ بین بەسەر کێشەکان و لە 2021دا بۆ هەموو خەڵکى عێڕاق و هەرێمى کوردستان سەرکەوتووبین."