گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفریشی لەگەڵ دەبێت

لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم باران دەستپێدەکات

2020.12.22 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم باران دەستپێدەکات

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لەدوای نیوە شەوەوە بارانبارین دەستپێ بکات و تەواوى ناوچەکانى هەرێمیش بگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (22ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "ئاسمانى باکور و ڕۆژئاوای هەرێم هەورى تەواوە لەگەڵ بارینى نمە باران و پێشبینیش دەکرێ لە دوای نیوە شەو باران بارین دەست پی بکات تەواوى ناوچەکانى هەرێمیش بگرێتەوە."

 

دەشڵێت، "بە تایبەت لەکاتەکانى بەیانى زوودا ڕیژەى باران بارینەکە زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچەشاخاویەکان هەروەها پلەکانى گەرماش بە شێوەیەکى بەرچاو دادەبەزێت."