گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

گومرگى هەرێم باس لە کاریگەرى نرخی دۆلار دەکات لەسەر نرخ و قەبارەى هاوردە دەکات

2020.12.22 - 19:55
App store icon Play store icon Play store icon
گومرگى هەرێم باس لە کاریگەرى نرخی دۆلار دەکات لەسەر نرخ و قەبارەى هاوردە دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، نرخى نوێی دۆلار کاریگەرى لەسەر بەرزکردنەوەى نرخى هەندێ کاڵا دروست دەکات و لە داهاتوویەکى نزیکیشدا دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى هاوردەکردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساماڵ عەبدورەحمان، بەڕێوەبەرى گشتى گومرگ لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" (22ی کانونی یەکەمی 2020) رایگەیاند، بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار کاریگەرى دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەى نرخى کاڵاکان، بەتایبەت ئەوانەى کە بەدۆلار هاوردە دەکرێن.


وتیشى، "هێشتا ئەو نرخە نوێیە کاریگەرى نەبووە لەسەر قەبارەى جموجۆڵى بازرگانى، بەڵام لەچەند هەفتەى داهاتوودا کاریگەرییەکەى دەرکەوێت و پێشبینیدەکرێت زیاتر ئەو کاڵایانە هاوردەبکرێن کە پێویستى رۆژانەن بەتایبەتى خۆراک".

 

چاودێرى بازرگانى هەولێر رایگەیاند، تەنها رێگە بەبەرزکردنەوەى نرخى 20%ى کاڵاى هاوردە دەدرێت بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارەوە و زیاتر لەو ڕێژەیە بە سەرپێچى هەژمار دەکرێت.  

  

سەید عزەدین جەلال جێگرى بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانى هەولێر (21ی کانوونی یەکەمی 2020) بە "ناس کورد" ى راگەیاند "تا ئاستى 20% رێگە بەبەرزکردنەوەى نرخى کاڵاى هاوردە دەدرێت، هەر کەسێک زیاتر لەوە نرخ بەرزبکاتەوە بە سەرپێچى هەژمار دەکرێت و سزا دەدرێت".  

  

زیاتر بخوێنەوە: کاریگەی نرخی دۆلار لەسەر کڕین و فرۆشتنی زەوی و خانوو لە هەرێم

زیاتر بخوێنەوە: دابەزینى بەهای دینار چۆن عێراق لە ’’داڕمانى خێرا’’ دەپارێزێت؟

 

وتیشى، "دانانى ئەو ڕێژەیە لەسەر بنەماى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار بووە بەرانبەر دینار، بەڵام ئەوە تەنها بۆ کاڵاى هاوردەیە، رێگە بەبەرزکردنەوەى نرخى کاڵاى ناوخۆیی و ئەوانە نادرێت کە هەر بە دۆلار دەفرۆشرێن".  

  

سەید عزەدین باسى لەوەشکرد، دواى بەرزبوونەوەى نۆخى دۆلار، جوڵەى بازاڕ سست بووە و روبەڕووى وەستان بووەتەوە، هەندێک پەنایان بردووە بۆ داخستنى دوکانەکانیان بۆ رێگرتن لەزیانمەندبوونیان.  

 

بانکى ناوەندى ئاشکرایکرد، زیاتر لە 113 ملیۆن دۆلارى بە 146 هەزار دینارى عێراقى فرۆشتووە کە زۆرینەى بەشێوەى حەواڵە بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بانکى ناوەندى عێڕاقى (22ى کانونى یەکەمى 2020) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، ئەمڕۆ سێشەممە 113 ملیۆن و 294 هەزار و 784 دۆلاریان بە مەبەستى بەهێزکردنى ڕەسید لە دەرەوە "حەواڵە" فرۆشتووە.

 

هێما بۆ ئەوەشکراوە، هەروەها بڕى 200 هەزار دۆلاریش بەشێوەى "کاش" فۆشراوە، بەوەش کۆى گشتى فرۆشتن گەیشتوەتە 113 ملیۆن و 494 هەزار و 784 دۆلار.

 

بانکى ناوەندى عێڕاقى جەختی لەوەشکردوەتەوە، فرۆشتن بە شێوەى حەواڵ و بەشێوەى کاشیش بۆ هەر دۆلارێک 1460 دینار (100 دۆلار بە 146 هەزار دینار) بووە.