ناس کورد-
حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەر لە ھەموو کەس خەڵکی ھەژار و بێدەرەتانی نیشتیمان زەرەری لێدەکات و پێویستە کارێک بکرێت کە قورسایی سەر ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران و ھاوڵاتیان کەم بکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی لە پەیامێکیدا لەژێر ناوی "بەرزبوونەوەى نرخی دۆلار و دەرئەنجامەکانی" کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (22ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "لە کاتێکدا ڕۆژ بەڕۆژ گیرفانی ھاوڵاتیان بەتاڵتر دەبێت، ئابوری وڵات لە لێواری ڕووخان و لێکترازاندایە، گەندەڵی تا بینەقاقای حکومداری چووە، جەردەیی لە داھاتی نەوت و سەر مەرزەکان و قاچاخچێتی لە داغڵکردنی خواردنی ئێکسپایەر و مادەی سەرەتانیدا زیاد دەکات، لێبڕینی مووچە و نەبوونی مووچە بۆ فەرمانبەران وخانەنشینان، ھەروەھا بۆ ھاوڵاتیان ھیج دەرفەتێکی نەھێشتۆتەوە، بێکاری باڵی بەسەر گەنجانی وڵاتدا کێشاوە، بە تایبەت لەم کاتەدا بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری نیشتمانی رایچڵەکاندین."
دەشڵێت، "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەر لە ھەموو کەس خەڵکی ھەژار و بێدەرەتانی نیشتیمان زەرەری لێدەکات و پێویستە کارێک بکرێت کە قورسایی سەر ژیان و گوزەرانی مووچەخۆران و ھاوڵاتیان کەمبکرێتەوە و دۆخێکی ئابوری سەقامگیر بۆ ھاوڵاتیان دابین بکرێت، تا چیدی ھاوڵاتیان لەم دۆخە ناھەموارەدا نەمێننەوە."
بانکى ناوەندى ئاشکرایکرد، زیاتر لە 113 ملیۆن دۆلارى بە 146 هەزار دینارى عێراقى فرۆشتووە کە زۆرینەى بەشێوەى حەواڵە بووە.
بانکى ناوەندى عێڕاقى (22ى کانونى یەکەمى 2020) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، ئەمڕۆ سێشەممە 113 ملیۆن و 294 هەزار و 784 دۆلاریان بە مەبەستى بەهێزکردنى ڕەسید لە دەرەوە "حەواڵە" فرۆشتووە.
هێما بۆ ئەوەشکراوە، هەروەها بڕى 200 هەزار دۆلاریش بەشێوەى "کاش" فۆشراوە، بەوەش کۆى گشتى فرۆشتن گەیشتوەتە 113 ملیۆن و 494 هەزار و 784 دۆلار.
بانکى ناوەندى عێڕاقى جەختی لەوەشکردوەتەوە، فرۆشتن بە شێوەى حەواڵ و بەشێوەى کاشیش بۆ هەر دۆلارێک 1460 دینار (100 دۆلار بە 146 هەزار دینار) بووە.