ناس کورد-
ئهندامێكی ئهنجومهنی جێبهجێكردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت، پاش چارەکە سەدەیەک لە حوکمڕانیی، پێگەی هەرێم گەیشتە ئاستێک کە لە بەردەم بەغدادا چۆک دابدەن و داوای دابینکردنی موچە بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عومەر عەبدولعەزیز، ئهندامی ئهنجومهنی جێبهجێكردنی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان و سەرۆکی پێشوتری فراکسیۆنی یەکگرتو لەپەرلەمانی کوردستان لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (22ی کانونی یەکەمی 2020) دەڵێت، "لەجێگەی زیادکرنی پشکی گەشەپێدانی هەرێمەکان، گێڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان و بردنەسەرەوەی پشکی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی، پێگەی هەرێم گەیشتوەتە ئاستێک کە بۆ دابینکردنی موچە لە بەردەم بەغدادا چۆک دابدەن".
دەشڵێت، "داواکاری سەرەکی هەرێم لەئێستادا تەنها دابینکردنی موچەیە لە بەغدا، لەجێی پرۆژەی گەشەپێدان و زیادکرنی پشکی گەشەپێدانی ئەقالیم، گێڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان و بردنە سەرەوەی پشکیی هەرێم لەبودجەی فیدراڵی.. لە کوێوە بۆ کوێ؟".
بەداخەوە پاش چارەکە سەدەیەک لەحوکمڕانیی، پێگەی هەرێم گەیشتە ئاستێک کە لەبەردەم بەغدادا چۆک دابدەن و داوای دابینکردنی مووچە بکەن، لەجێی پرۆژەی گەشەپێدان و زیادکرنی پشکی گەشەپێدانی ئەقالیم و گێڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکان و بردنە سەرەوەی پشکیی هەرێم لەبودجەی فیدرالی.. لە کوێوە بۆ کوێ؟
— عمر عبد العزيز بهاءالدین (@omerazizbahadin) December 22, 2020