ناس کورد-
پاش نزیکەی دوو مانگ لە دەستگیرکردنیان، بەشێک لە زیندانییەکانی بادینان پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە دەکەن و شوێنی خۆیان و بارودۆخیان ئاشکرا دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیاریەکان ئەمرۆ سێشەممە (22ی کانونی یەکەمی 2020)، هەربەک لە شێروان شێروانی و گوهدار زێباری و شڤان سەعید و هاریوان عیسا لە زیندانەوە پەیوەندیان بە کەسوکاریانەوە کردوە.
لەو بارەیەوە سەعید بەڕۆشکی، باوکی شڤان سەعیدی دەستبەسەرکراو بە ناس کوردی ڕایگەیاند، کاتژمێر 12:30 خولەک پاش دوو مانگ کوڕەکەیان بۆ یەکەمجار پەیوەندی پێیانەوە کردووە، پێی وتوون، کە لە ئاسایشی گشتی هەولێر دەستبەسەرە و لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا تەواوبووە و چاوەڕێی دادگاییکردنە.
وتیشی، کوڕەکەیان پێی راگەیاندوون "لە دۆخێکی باشدایە و هیچ ئەشکەنجە نەدراوە، هەروەها دڵی لای مناڵ و هاوسەر و کەسوکارەکانیەتی".
هاوکات، حەمەد ئەمین کادانی، باوکی ڕۆژنامەنوسی دەستگیرکراو گوهدار زێباری بە ناس کوردی ڕاگەیاند، گوهدار پەیوەندیان پێوەکردوە و ئەویش پێیانی وتووە کە لە ئاسایشی هەولێرە و لە دۆخێکی تەندروستی زۆرباش دایە.
هەروەها گوهدار پێیانی وتووە، کە بۆ بەڕێکردنی کارەکانی دادگا پارێزەرێکی بۆ بگرن، و "ئێمەش بوی دابین دەکەین".
لەبارەی ئەوەی لەو ماوەیەی کە دەستگیرکراوە، هیچ ئەشکەنجە و ئازارێکیانی پێگەیاندوون، باوکی گوهدار وتی، "کوڕەکەم بەئێمەی وت هیچ جورە ئەشکەنجە و مامەڵەیەکی خراپ نەبووە و ئەو زۆر باشە".
هەریکە لە سەعید بەڕۆشکی و محەمەد ئەمین کادانی لەڕێگای ناس کوردەوە داخوازی خویان گەیاندن و وتیان، "داوا لە لایەنی پەیوەندیدارەکان دەکەین، هەرچی زووە کوڕەکانیان ئازاد بکەن چونکە بێ تاوانن و هیچیان نەکردوە".