گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق سەرجەم دەروازە و مۆڵ و چێشتخانەکانی داخست

2020.12.22 - 16:52
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق سەرجەم دەروازە و مۆڵ و چێشتخانەکانی داخست

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دا بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەئێستادا لە بەریتانیا و چەند وڵاتێکی عەرەبی بڵاوبووەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرجەم دەروازە وشکانییە سنورییەکان دادەخرێن، هاوکات هەموو چێشتخانە و مۆڵ و شوێنە گشتییەکانیش بۆ ماوەى دوو هەفتە دادەخرێن.

 

لە ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (22ی کانونی یەکەمی 2020) هاتووە جەختیکردووەتەوە لەسەرپابەندبوونی هاووڵاتیان بە ڕێکارەکان خۆپارێزیی لە ڤایرۆسەکە و بەردەوام بن لە پۆشینی دەمامەک.

 

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە هاتوچۆی هاووڵاتیانی عێراق "لەگەڵ ژمارەیەک وڵات ڕابگرێت کە پێکهاتوون لە بەریتانیا، هۆڵەندا، ئێران، بەلجیکا، ئەفریقای باشوور، بەلجیکا، ژاپۆن، ئوستورالیا و دانیمارک".

 

هاوکات ڕێگەش نادرێت بە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە گەشت بۆ عێراق بکەن، تەنها ڕێگەی بەگەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراق دەدرێت ودەبێت پێش ئەوەی بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسوکاریاندا هەبێت بۆماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتین بکرێن.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردراوە گوژمەی یەکەمی پارەی کڕینی ڤاکسینی فایزر مسۆگەر بکرێت، کە زیاتر لە سێ ملێون دۆلارە کە کۆی کشتی پارەی تەرخانکراوە بۆ کڕینی ڤاکسینەکە زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلارە.

 

ئەنجومەنی وەزیران داواشی لە وەزارەتی پەروەردە کردووە بە وردی چاودێریی دەوام و ڕەوشی خوێندنگا حکومییەکان و ئەهلییەکان بکەن، سزای ئەو خوێندنگایانە بدەن کە سەرپێچی ڕێنماییەکانی بەرگرتن لە پەتای کۆرۆنا دەکەن.

 

بە گوێری بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران، دەبێت خواردنەگەکان، مۆڵەکان و شوێنە گشتییەکانی دیکە بۆ ماوەی دوو هەفتە دابخرێن بڕیارەکەش لە  24ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها هەموو دەروازە سنورییەکانیش بە هەمان شێوە  دادەخرێن لەو ماوەیدا و تەنها بۆ حاڵەتە ناکاوەکان دەکرێنەوە.