گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 فەتوایەکى نوێ

بەکارهێنانی ڕۆنی بەراز لە دروستکردنی ڤاکسیندا ’’حەڵاڵ کرا’’

2020.12.22 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
بەکارهێنانی ڕۆنی بەراز لە دروستکردنی ڤاکسیندا  ’’حەڵاڵ کرا’’

ناس کورد-

ئەمیندارێتی گشتیی خانەی فەتوا لەوڵاتی میسر ڕایگەیاند، بەکارهێنانی ڕۆنی بەراز لە  دروستکردنی ڤاکسین دژبە کۆرۆنا ناچێتە چوارچێوەی بابەتە حەرامکراوەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالید عومران، ئەمینداری گشتیی خانەی فەتوای وڵاتی میسر لەمیانەی دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ یەکێک لە کەناڵەکانی وڵاتەکەی ( 22ی کانوونی یەکەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند "بەکارهێنانی جەلاتینی پاڵفتەکراو  لەڕۆنی بەراز و بەکارهێنانی لە دروستکردنی ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نابێتە هۆکاری حەرامکردنی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە".

 

وتیشی "ئەو جەلاتینەی کە لە ڕۆنی بەراز دەرهێنراوە بەچەند ڕێکارێکی کیمیاوی چەشنی سەرەکی خۆی لەدەستداوە و شێوازەکەی گۆڕاوە بۆ چەشنێکی نوێ بۆ ئەوەی گونجاوبێت بۆ دروستکردنی ڤاکسینەکە، بۆیە ماددە نوێیەکە بە هیچ شێوەیەک ناچێتە چوارچێوەی فەرمان وحکومی ماددە حەرامکراوەکان".

 

عومران بە پێویستیشی زانیوە، لە بری خۆسەرقاڵکردن بەوجۆرە بابەتانەوە، هەمووان  کاری جدی بکەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی.