گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوای تەواوكردنی 15 ساڵ

یاسایەكی نوێ مافی خانەنشینی سێ ملیۆن كرێكار دەستبەر دەكات

2020.12.22 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
یاسایەكی نوێ مافی خانەنشینی سێ ملیۆن كرێكار دەستبەر دەكات

ناس کورد-

 

لیژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەستەبەری چارەنووسی سێ ملیۆن كرێكار دەكات بۆ مافی خانەنشین بوون لەدوای تەواوكردنی 15 ساڵ. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جێگری سەرۆكی لیژنەكە حسێن عەرەب لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی فەرمی (22 كانونی یەكەمی 2020) كە "ناس كورد بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاندووە ئەو مافی خانەنشین بوونە بۆ ئەو كرێكارانەیە كە تۆمارن لە فەرمانگەی دەستەبەری كۆمەڵایەتی و لەكۆتایی كارەكانیشیاندا رەچاوی پێدانی پاداشتی كۆتایی كار و بیمەی تەندروستی كراوە. 

 

حسێن عەرەب باسی لەوەش كردووە، یاساكە لە ئەنجومەنی وەزیران تێپەڕیووە، چاوەڕوان دەكرێت حكومەت رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بكات بۆ هەمواركردنەوە لەبەر رۆشنایی ۆرك شۆپ و بەشداركردنی كۆمەڵگای مەدەنی لە دەوڵەمەند كردنیدا. 

 

بەپێی ناوەڕۆكی یاساكە مافی خانەنشینی بۆ كرێكاری تۆماركراو دەستەبەركراوە، لە كەسێكەوە بۆ كەسێكیتر جیاوازە و بەپێی بڕی لێ بڕینی مووچەو كرێی كارەكەی، لەپاش 15 ساڵیشەوە دەست پێ دەكات.

 

هەر بەپێی یاساكە كەمترین موچەی خانەنشینی 300 هەزار دیناری مانگانەیە، برێك لەپارەكەش حكومەت دابینی دەكات و بڕكەیتری هی سندوقی خانەنشینییە و جگە لە موچە بیمەی تەندروستی و پاداشتی كۆتایی خزمەت و سولفەی بۆ نەخۆشی تیایە.