گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ هێرش دەکاتە سەر ئۆباما: ڕێککەوتنێکى ترسناکی لەگەڵ ئێران واژۆکردووە

2019.05.20 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ هێرش دەکاتە سەر ئۆباما: ڕێککەوتنێکى ترسناکی لەگەڵ ئێران واژۆکردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بەڵێن دەدات ڕێگە نادات ئێران دەستى بە چەکی ئەتۆمی بکات و ڕایگەیاند، باراک ئۆباما، سەرۆکى پێشووی ئەمریکا ڕێککەوتنێکى ئەتۆمی ترسناکی لەگەڵ ئێران واژۆ کردووە و بەهۆیەوە 150 ملیار دۆلار قازانجی بە تاران گەیاندووە. ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی ڕایگەیاند، "ئێران چەند ساڵێکە بووە کێشە، تەنها تەماشای ئەو ناکۆکی و کێشانە بکە لە ناوچەکە دروستى کردوون." . ڕاشیگەیاند، "لە یەکەم کۆبوونەوەمدا لە کۆشکی سپی لەدوای دەستبەکاربوونم لە ساڵی 2017دا، تەماشای نەخشەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان کرد، تەنها 14 بۆ 15 ناوچە شەڕ و کێشەى تێدا نەبووە." ڕاشیگەیاند، "هەموو ئەو کێشە و ناکۆکییانە بەهۆى ئێرانەوە بووە و هەمووشی پەیوەندی بە سوپای ئێران و سەرکردەکانییەوە هەیە. . هاوکات بەهۆى ڕێککەوتنى ئەتۆمی ئێران لە ساڵی 2015، ترەمپ هێرشی کردە سەر باراک ئۆباما و ڕێککەوتنەکەى بە "مەترسیدار" ناوبرد و ڕایگەیاند، "بەهۆى ڕێککەوتنەکەوە پارەیەکى زۆر چووە بۆ تاران کە دەگاتە 150 ملیار دۆلار، ڕێککەوتنەکە ڕێگەى بۆ ئێرانییەکان خۆشکرد لە پێنج ساڵی داهاتوودا دەستیان بە چەکی ئەتۆمی بگات." وتیشى، "بەری سزا سەپێنراوەکانى سەر تاران پێدەگات و ئابوری ئێران داڕووخاوە."