گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڤاکسین دژى نەوەى نوێی کۆرۆنا دروستدەکرێت

2020.12.22 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاکسین دژى نەوەى نوێی کۆرۆنا دروستدەکرێت

ناس کورد-

 

کۆمپانیاى بایۆنتێک رایگەیاند، دەتوانێت ڤاکسین بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەوەى نوێی کۆرۆنا دروستبکات کە ترسی لە جیهان دروستکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاکە کە لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەر ڤاکسینى دژە کۆرۆناى بەرهەمهێناوە(22 كانونی یەكەمی 2020) ئاماژەى بەوەکرد، دەتوانێت لەماوەى شەش هەفتەدا ڤاکسین بۆ لەناوبردنى نەوەى نوێی کۆرۆنا دروستبکات ئەگەر ڤایرۆسەکە بەجیهاندا بڵاوبووەوە.

 

نزیکەی هەفتەیەکە جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە و ئەوەی دەزانرێت زۆر خێراترە لە بڵاوبوونەوەدا، زانایانی تەندروستیی ئەو وڵاتەش دەڵێن، دیار نییە دەرمان و ڤاکسینەکان وەڵامدانەوەیان بۆ ئەو جۆرەی کۆرۆنا دەبێت یاخود نا.     

  

ماریا ڤان کیرخۆف، سەرۆکى تیمی تەکنینی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆڤید-19 لە ڕێكخراوى تەندروستيى جيهانیی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ناس کورد خوێندوویەتییەوە (21ی کانونی یەکەمی 2020) ئاشكرایكرد، "تا ئێستا هيچ بەڵگەيەك نييە بیسه‌لمێنێت ئەو جۆرەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە بە خێرايى بڵاودەبێتەوە بووه‌ته‌ هۆكارى "نەخۆشییه‌كی جددیى يان مردن".    

  

ئەپی نوێی ناس کورد دابەزێنە بۆ بینینی بەپەلە و هەواڵەکان: بۆ ئایفۆن - بۆ گالاکسی - بۆ هواوى  

  

جەختیشی کردەوە کە "دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ نەچووەتە دەرەوە بەڵام ناکرێت وازی لێبهێنین."