گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جگە لە پێنج سزا

عێراق رۆژێك زیندانیكردن دەكاتە 20 هەزار دینار پێ بژاردن

2020.12.22 - 11:53
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق رۆژێك زیندانیكردن دەكاتە 20 هەزار دینار پێ بژاردن

ناس کورد-

 

لیژنەی یاسایی پەرلەمانى عێراق  بڕی 20 هەزار دیناری دیاریكرد بۆ پێ بژاردن بەرامبەر هەر رۆژێك لە زیندانی كردن لەو تاوانانەی سزاكەیان لە پێنج ساڵ كەمترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبوار هادی سەرۆكی لیژنەكە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی فەرمی (22 كانونی یەكەمی 2020) كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، رونیدەكاتەوە لیژنەكەیان رازی بووە راپۆرتێك ئامادە بكات و بینێرێتە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ جێبەجێكردنی یاسایەك كە بڕی 20 هەزار دیناری وەك پێ بژاردن بۆ هەر رۆژێك سزای زیندانی كردن دیاری كردووە. 

 

لیژنەی یاسایی ئەوەشی وتووە "پێ بژاردنەكە بۆ سزای زیندانی پێنج ساڵ بەرەو خوارە بەپێی هەندێ رێككار و ڕێوشوێن".

 

 ياساكە تاوانەكانی گەندەڵی، مادەی هۆشبەر، بازرگانی كردن بەمرۆڤ، تاوانی شەرەف و سپیكردنەوەی پارەی هەڵاواردە كردووە لە گۆڕینەوەى سزاكانى بە پێ بژاردنی پارە.